براى چەكدارێكی مه‌ترسیداری گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا بەدیلگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1477‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ ئۆپراسیونێكدا له‌ عه‌ین عیسا، براى چه‌كدارێكى گرووپە چەکدارەکانی نزیك له‌ سوپاى توركیا كه‌ هه‌ره‌شه‌ى سه‌ربرینى شه‌رڤانان ده‌كرد ده‌ستگیركرد.

بۆزان كه‌رعۆ، به‌رپرسى روانگه‌ى كوردى بۆ زانیارییه‌كان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ ئۆراسیونێكدا هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، براى ئەو چەكداره‌ى هەڕەشەی سەربڕینی شه‌رڤانان ده‌كرد له‌ عه‌ین عیسا ده‌ستگیركرد".

وتیشى "ئه‌و چه‌كداره‌ بكه‌ ناوى (ئیسماعیل عه‌لى ته‌ها)ـه‌ پێشتر له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا براكه‌ى سوكایه‌تى به‌ ته‌رمى كچه‌ شه‌رڤانێك كردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربڕینى شه‌رڤانانی ده‌كرد".

بۆزان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لە ئۆپڕاسیۆنێکی تایبەتی شەڕڤاناندا لە سنووری شارۆچکەی عەین عیسا دەستگیرکرا و به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كاتى لێپرسینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ئیسماعیل په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بووه‌و زانیارى و پێشهاته‌كانى به‌ره‌كانى شه‌ڕی گه‌یاندووه‌ته‌ به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانى".

 

وێنەی برای چەکدارەکە

 

وێنەی چەکدارەکە کە هەڕەشەی سه‌ربڕینى شه‌رڤانانی ده‌كرد

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure