زانیاری نوێ له‌سه‌ر خوشكه‌كه‌ی به‌غدادی ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1026‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌رپرسێكی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سوریا كه‌ توركیا پاڵپشتیان ده‌كات، ئاشكرای كرد:"ره‌سمیه‌ عه‌واد" خوشكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش و خێزانه‌كه‌ی، به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌وه‌ وه‌كو په‌نابه‌ر له‌ باكوری سوریا ده‌ژین.


كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن عه‌ره‌بی" له‌ زاری به‌رپرسێكی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سوریا كه‌ للایه‌ن توركیاوه‌ پاڵپشتی و هاوكاری ده‌كرێن، بڵاویكرده‌وه‌ "خوشكه‌كه‌ی به‌غدادی و خێزانه‌كه‌یان، پێش شه‌ش مانگه‌ رۆیشتوونه‌ته‌ شاری ئه‌عزاز له‌ باكوری سوریا و خۆیان تێكه‌ڵی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئاواره‌كانی سوریا كردووه‌. 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ سه‌رۆكی توركیا وتی "هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و خوشكێكی و زاوه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون".
  
ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە