ترامپ داوایه‌ك له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 636‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ سه‌رۆكی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌و هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی داوای له‌ ئه‌ردۆغان كردووه‌ سه‌ردانی واشنتۆن بكات.


به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌ر دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ ئه‌ردۆغان كردووه‌ له‌ 13ی تشرینی دووه‌می 2019 سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: هه‌ردوو سه‌رۆك له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان كردووه‌.

هاوكات دۆناڵد ترامپ لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تویتەر بڵاویكرده‌وه‌: پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا، ئەوەی پێڕاگەیاندم کە ژمارەیەک چەکداری داعشیان دەستگیرکردوون له‌وانه‌ی كه‌ هه‌ڵاتبوون، لەنێویاندا ژن و خوشكێکی ئه‌بوبه‌كر بەغدادی تیرۆریستی بکوژ هەن.
 
ترامپ نووسیویه‌تی "قسەمان لەسەر سنووری توركیا و سوریا كرد، هه‌روه‌ها باسمان له‌ کۆتایهاتنی شەڕ لەگەڵ کورد و نەهێشتنی تیرۆر و چەند پرسێكی تر کرد".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure