هونه‌رمه‌ندێك كۆچی دوایی كرد

هەواڵ / جیهان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 24966‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هونه‌رمه‌ند (هه‌یسه‌م ئه‌حمه‌د زه‌كی) كوڕی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆچكردووی میسر ئه‌حمه‌د زه‌كی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری شێخ زاید سه‌ر به‌ پارێزگای جیزه‌، كۆچی دوایی كرد.


هه‌یسه‌م ته‌مه‌نی 35 ساڵ بووه‌و دواى مردنی باوكی، له‌ فیلمی "العندلیب" رۆڵه‌كه‌ی باوكی ته‌واوكردووه‌.

ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی میسر له‌ زاری هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆر په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه‌ وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌، دواتر پۆلیس ده‌چێته‌ شوقه‌كه‌ی و كاتێك ده‌رگاكه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌بینن كۆچی دوایی كردووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure