شه‌ڕڤانان شكستیان به‌ سێ هێرش هێنا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 473‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

هێزێكى چه‌كدارانى نزیك له‌ توركیا هێرشیانكرده‌سه‌ر سێ گوندى ناحیه‌ى ئه‌بوراسین و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: شه‌ڕڤانان شكستیان به‌ هێرشه‌كان هێناوه‌.


ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ى تشرینى دووه‌مى 2019) چه‌كدارانى گروپه‌كانى نزیك له‌ توركیا هێرشیانكرده‌سه‌ر گونده‌كانى (تل حه‌مد و عه‌ین هه‌وا و بابلخه‌یر) له‌ سنورى ناحیه‌ى ئه‌بوراسێن، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)وه‌ كۆنتڕۆڵكرابوونه‌وه‌.

عه‌بدولكه‌ریم عامۆدى، چالاكوان له‌ رۆژئاواى كوردستان به‌ دواڕۆژى وت: دواى شه‌ڕ و پێكدادانى سه‌خت، شه‌ڕڤانان شكستیان به‌ هێرشه‌كانیان هێنا و رێگه‌یان نه‌دا پێشڕه‌وى بكه‌ن و له‌ ئه‌نجامیشدا تانكێك و ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى تێكشكێندران.

پێشتر ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له‌ ناوچه‌كانى عه‌ین عیسا و ئه‌بوراسێن و تلته‌مه‌ر شه‌ڕ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى سه‌خت له‌ نێوان شه‌ڕڤانان و میلیشیاكانى توركیا روویداوه‌.

رونیشیكرده‌وه‌: هێزەکانمان له‌ ناوچه‌كانى (عه‌ین عیسا و ئه‌بوراسین و تلته‌مه‌ر) بەرپەرچی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاكامدا 27 چەكدار کوژران، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێکی  BMP و تانکێک و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێندران.

ئاماژه‌شیداوه‌: 14 شه‌ڕڤان لەو بەرخۆدانەدا شەهید بوون و 13ى دیكه‌ برینداربوون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure