هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئابووریى جیهانیى

هەواڵ / ئابوری :: 06/11/2019‌ :: 396‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

1- بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئابووریى چین هێنده‌ى 10%ى ئابووریى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بوو. ئێستا 66%ه‌ و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ره‌وته‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له‌ ساڵى 2039دا ئابووریى چین به‌ رێژه‌ى 10% له‌ ئابووریى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بێت.

2- پێشبینى ده‌كرێت هیندستان، یابان و ئه‌ڵمانیا تێبپه‌ڕێنێت و له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ببێته‌ سێهه‌مین هێزى ئابووریى جیهانیى.

3- نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو وڵاتێكى وه‌كو ڤێتنامیش ئه‌چێته‌ ریزى بیست وڵاته‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌ ئابوورییه‌كه‌ى جیهان.

4- چه‌ند هێزێكى خاوكه‌ره‌وه‌ ئێستا به‌رۆكى ئابووریى جیهانییان گرتووه‌.

5- سیستمه‌ پۆپۆلیستییه‌كان هه‌موو بنه‌ما و یاسا ئابوورییه‌كان پێشێل و فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.

6- هه‌ڕه‌شه‌كانى گۆڕانى ئاووهه‌واى جیهان كه‌ له‌ ئاسۆدا ده‌ركه‌وتوون هێنده‌ى تر زه‌بر به‌ ئابووریى جیهانیى ده‌گه‌یه‌نن.

7- خۆشگوزه‌رانییه‌كان و چیرۆكه‌كانى سه‌ركه‌وتن له‌ كۆریا و یاباندا زه‌حمه‌ته‌ بتوانن خۆیان رابگرن.

8- وڵاته‌ لاوازه‌كان ئالێنگاریى زیاتریان دێته‌ به‌رده‌م به‌جۆرێك كه‌ ئابوورییه‌ لاواز و مامناوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ناتوانن خۆیان رابگرن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.

9- ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێك رووه‌وه‌ سه‌یرى ئابووریى ئێستاى چین بكه‌ین و سه‌رنج له‌و گۆڕانكارییه‌ بده‌ین كه‌ له‌ ئابووریى جیهانیدا رووده‌ده‌ن ده‌بینین چین له‌ بارودۆخێكى باشدا نییه‌. به‌تایبه‌ت كه‌ گۆڕانكارییه‌كانى ئاووهه‌وا و كه‌م ئاویى و جیاوازى زۆر له‌ نێوان گوزه‌رانى هاووڵاتیاندا زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چین ده‌كه‌ن وه‌ك له‌ وڵاتانى خۆرئاوا.

10- سه‌رچاوه‌ ئابوورییه‌كان پێشبینى ده‌كه‌ن جه‌نگه‌ بازرگانییه‌كانى نێوان په‌كین و واشینتۆن ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له‌سه‌ره‌تاى 2021دا بڕى 1.2 ترلیۆن دۆلار زیانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌. 

11- ده‌رچوونى بریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا و هه‌ڕه‌شه‌كانى واشینتۆن سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنى باجى زیاتر له‌سه‌ر هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل هێنده‌یتر قه‌یرانه‌ سه‌خته‌كه‌ى ئابووریى جیهان سه‌ختتر ده‌كه‌ن.

12- گۆڕانكارییه‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌كان و زیادبوونى پشتبه‌ستن به‌ رۆبۆت پێشبینى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه‌ له‌ ساڵى 2030دا نزیكه‌ى 375 ملیۆن كرێكار، كه‌ ده‌كاته‌ 14%ى هێزى كارى جیهانیى، ناچارده‌بن به‌دواى كاری تردا بگه‌ڕێن. هه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجیى و په‌یڕه‌وكردنى شێوازى نوێى به‌رهه‌مهێنان ژماره‌ى بێكاران له‌وه‌ش زیاتر ده‌كات.

13- ئێستا 43%ى كۆى به‌رهه‌مى ناوخۆیى بیست وڵاته‌ زلهێزه‌ ئابوورییه‌كه‌ى جیهان له‌ژێر كۆنتڕۆڵى كاربه‌ده‌ستى پۆپۆلیستیدان. كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌چاو ساڵى 2016دا به‌ بڕى 8% زیادیكردووه‌.

14- رێگرێكى گه‌وره‌ى به‌رده‌م هه‌ندێك وڵاتى وه‌ك بڕازیل كه‌ ناتوانێت لاسایى چین بكاته‌وه‌ نه‌بوونى بناغه‌یه‌كى باشه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى.

15- مه‌رجێكى گرنگ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى ئابووریى جیهانیى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وڵاتان له‌سه‌ر دوو ره‌هه‌ند سیاسه‌تى ئابووریى خۆیان دابڕێژن، ره‌هه‌ندى نیشتمانى و ره‌هه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى.

س: ئاژانسى بلۆمبرگ



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە