ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له‌ چوار هاووڵاتی كرد خۆی راده‌ستكرد

هەواڵ / کوردستان :: 06/11/2019‌ :: 411‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

پۆلیسی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستڕێژی گولـله‌ى له‌ چوار هاووڵاتی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێكیان كوژرا و ئه‌وانی تریش برینداربوون خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد. 


موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێوالی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژی وت: ئه‌و كه‌سه‌ی تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی هاووڵاتییه‌ك و برینداركردنی سێ هاووڵاتی دیكه‌ دوای رووداوه‌كه‌ خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد و له‌ئێستادا به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ندكراوه‌. 

ئه‌مڕۆ كێشه‌ و ده‌مه‌قاڵی كه‌وته‌ نێوان خاوه‌ن موڵكێك و چه‌ند كاسبێك، پۆلیس رایگه‌یاند: له‌دوای ده‌مه‌قاڵێكه‌ چه‌ك به‌كارهاتووه‌ و بۆته‌ هۆی كوژرانی كاسبكارێك و برینداربوونی سیانی تر. 

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 406 به‌ندكراوه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure