دابه‌شكردنى مووچه‌ى سبه‌ى راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 7459‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى

ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئه‌مڕۆ مووچه‌ى مانگى ئابى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنه‌كه‌ بۆ سبه‌ى دواخراوه‌ و له‌گه‌ڵیشیدا مووچه‌ى لیواكانیش دابه‌شده‌كرێت.


به‌پێى گروپ چاتێك كه‌ له‌لایه‌ن به‌شى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، (سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 7ى تشرینى دووه‌مى 2019) مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.

له‌كاتێكى پێشترى ئه‌مڕۆدا سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشەممە مووچه‌ی مانگی ئابی 2019ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت و سبه‌ی پێنجشەممە مووچه‌ی لیواكان.

وتیشی "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 10ی ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ی هێزەکانی 70 و 80ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ چه‌ند رۆژێك مووچه‌ دواكه‌وتووه‌، بۆیه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌وێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure