پارتى پۆستێكى باڵا له‌ حكومه‌تى عێراق وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 06/11/2019‌ :: 5388‌ جار بینراوە
لۆگۆى پارتى دیموكراتى كوردستان

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتى پۆستى ئه‌نجومه‌نى باڵاى راژه‌ى گشتى له‌ حكومه‌تى عێراق وه‌رگرتووه‌ و ده‌شڵێت: "وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ باڵایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى گفتوگۆى فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بووه‌".


شیروان میرزا، ئەندامى پەرلەمانی عێراق (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: پارتى دیموكراتى كوردستان به‌بێ ئاگادارى فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆى كردووه‌ بۆ پێدانى پۆستى ئه‌نجومه‌نى باڵاى راژه‌ى گشتى عێراق و دواجار پۆسته‌كه‌ى پێدرا.

وتیشى: "وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ به‌ رێكکه‌وتنى ئه‌و حزبه‌ و لایه‌نه‌كانى عێراق بووه‌ و فراكسیۆنه‌كانى دیكه‌ ئاگادارنه‌بوون، له‌كاتێكدا بڕیاربوو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى هه‌ر پۆستێك به‌پێى رێكکه‌وتنى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بێت".

پارتى له‌ به‌غدا پۆستى وه‌زیرى دارایى عێراق و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و چه‌ند بریكارێك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى وه‌رگرتووه‌.

ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure