وەزارەتی کشتوکاڵ بەرھەمە ھاوردەکراوەکان لە عەلوەکاندا کۆدەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 174‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

بەپێی بڕیارێکی وەزاره‌تی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە ئەو بەرھەمانەی بڕیاری ھاوردەکردنیان قەدەغەیە، گەر لە عەلوەکاندا ھەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.


بەپێی بڕیاری ژمارە ٧٠٢٣ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە ئاڕاستەی وەزاتەی ناوخۆ کراوە، تیایدا ھاتووە "لەدوای سەردانیکردنی عەلوەی ھەولێر تێبێنیمان کرد کە بەرھەمی ھاوردەکراو بەشێوەی نایاسایی بوونی ھەیە، وێڕای قەدەغەکردنی".

لە بڕیارەکەی وەزارەتدا ئاماژە بەوەکراوە "لیژنەکانی بەدواداچوون و پشکنینی بازاڕ لەپارێزگاکان بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت لە ئەستۆ دەگرن، ھەر بەرھەمێکی ھاوردەکراو  لەھەر كه‌رتێكی عەلوەکانی ھەرێمی کوردستان بەدیبکرێت و مامەڵی کڕین و فرۆشتنی پێوەبکرێت، دەستبەجێ دەستی بەسەردا دەگیرێت و سزای دارایی دەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە کە بڕیارەکە لە ٢٠١٩/١١/١وه‌ کاری پێدەکرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure