دادوه‌ران و داواكاری گشتی گه‌رمیان ناڕازین له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 371‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

کۆمەڵێک دادوەرو ئەندامی داواکاری گشتی لەگەرمیان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن لە ڕێگه‌ی لیژنەیەکەوە له‌ ره‌وشیان بکۆڵنەوەو ئەو نادادیەی کە بەرامبەریان کراوە قبوڵ نەکەن، دەڵێن "ئەنجومەنی دادوەری بە ئیجماع نەقڵی کردووین و سزای داوین".

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

به‌ڕێز: سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان 

ئێمە کۆمەڵێک دادوەرو ئەندامی داواکاری گشتی لەگەرمیان لەسۆنگەی هەست کردنمان بەبەرپرسیارێتی بەرانبەر بە پێشیلکردنی یاسا کە ئەرکی هەموانە بەتایبەت توێـژی دادوەران کە ئەرکی جێبەجێکردنی یاسا لەئەستۆیاندایە، لەسۆنگەی بێدەنگبوون لە ئاست گەندەڵی بە ناپاکی دەزانین لە ئەرکی پیشەییمان، یاداشتێکمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری کرد بە ئومێدی هاتنەدەم و چارەسەرکردنی کێشەکانمان لەگەڵ سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان، کە بڕیاڕبوو لیژنەیەک بنێرن و لەنزیکەوە لێکوڵینەوە ئەنجام بدات، بەڵام مخابن لەبری لیژنە تەنیا دادوەرێک تەکلیف کرابوو ئەرکی لیژنەکە ئەنجام بدات و ڕاپۆرتی خۆی ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری بکات کە دواتر بۆمان دەرکەوت ڕاپۆرتێکی دوور لە میهەنیەت و شاردنەوە و ئاوەژووکردنی ڕاستییەکانی پێشکەش کردووەو ئەنجوومەنیش بە ئیجماع بڕیاری نەقڵ و سزادانی سەرجەم ئێمەی سکاڵاکاران کە کرابووین بە تاوانبار و تۆمەتباریش کە کرابوو بە سکاڵاکار کە لە هیچ یاسایەکدا شتی وابوونی نییەو پێچەوانەی عورف و عەقڵێکە درابوو، بۆیە داواکارین وەکوو لایەنیکی باڵاو تەشریعی و چاودێر بەسەرجێبەجیکردنی یاساو دەزگاو دامەزراوەکانەوە لەم ڕەوشەی ئێمە لەڕێگای لیژنەیەکەوە بکۆڵنەوە و ئەو نادادیەی کە بەرامبەرمان کراوە قبوڵ نەکەن.
 لەگەل ڕێزمان .

تێبێنی : سەرجەم بەڵگەکانمان لایە دەتوانین پێشکەشتانی کەین 

دادوەران 
1- حبیب حمید علی
2- سیروان خدرمیراودەلی
3- حسن احمدعباس 

داواکارانی گشتی  
4- برهان احمد محمود
5- نزار حسن علی 
6-  دلێر نریمان سبحان 
7- زانیار حبیب سعید 
8- نوری سعید احمد
9- صباح حسن

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە