دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 06/11/2019‌ :: 30067‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووه‌می 2019، دابەشکردنی مووچه‌ی مانگی ئابی 2019ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دەستیپێکرد و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووش مووچه‌ی هێزەکانی 70 و 80 دابه‌شدەكرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ چوارشەممە مووچه‌ی مانگی ئابی 2019ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت و سبه‌ی پێنجشەممە مووچه‌ی لیواكان.

وتیشی "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 10ی تشرینی دووەم، مووچه‌ی هێزەکانی 70 و 80ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ چه‌ند رۆژێك مووچه‌ دواكه‌وتووه‌، بۆیه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌وێت.

دواڕۆژ ئه‌وه‌شی زانیوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر زۆره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 11ی تشرینی دووه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبكرێت، كه‌ سێ رۆژ له‌ مانگی پێشوو دواكه‌وتووه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure