یەکەم هەنگاوی چاکسازی لە بواری دەرمان دەستیپێکرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 289‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا ئەو کۆمپانیایانەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە تائێستا پابەندنەبوون بە جێبەجێکردنی رێنماییەکان لە سەرەتای مانگی داهاتوودا چالاکییەکانیان رابگیرێت و مامەڵەشیان لەگەڵ ناکرێت.


محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بە بڕیاری وەزیری تەندروستی و پاڵپشت بە ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، بڕیاردرا ئەو کۆمپانیایانەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە تائێستا پابەند نەبوون بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی نوێی هەڵگرتن و کۆگاکردنی دەرمان، ئەوا لە سەرەتای مانگی داهاتووه‌وه‌ چالاکییەکانیان رادەگیرێت و مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت.

وتیشی: "بڕیارەکە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەگرێتەوەو تا ماوەی یەک مانگدا کارەکانیان رادەگیرێت، دواتر ئەگەر بەردەوام بن لەسەرپێچی و پابەند نەبن بە رێنماییەکان، ئەوا لە سەری ساڵی نوێوە مۆڵەتی کارکردنیان هەڵدەوەشێندرێتەوە و کۆمپانیاکەی دادەخرێت بە یەکجارەکی".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure