وێنەو ڤیدیۆ.. ئه‌كته‌رێكی گه‌ریلا پێش نمایشکردنى فیلمه‌كه‌ى شه‌هید بوو

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 235‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

ئه‌كته‌رێكى گه‌ریلا پێش نمایشکردنى فیلمه‌كه‌ى كه‌ رۆڵى سه‌ره‌كى تیادا بینیوه‌ له‌ به‌ره‌كانى جه‌نگ شه‌هید ده‌بێت.


ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندنى هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه‌) راگه‌یاند: پێش چه‌ند رۆژێك له‌ ناوچه‌یه‌كى سنورى بادینان پێنج گه‌ریلا شه‌هیدبوون كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ به‌ ناوى (رووبار شه‌ڕڤان) بوو ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى فیلمى (سۆر) بووه‌، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م فیلمه‌ به‌ فه‌رمى نمایش بكرێت شه‌هید ده‌بێت".

ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندنى (هه‌په‌گه‌) ده‌ڵێت "ئه‌كته‌رى گه‌ریلا رووبار شه‌ڕڤان له‌ فیلمى سۆر رۆلى فه‌رمانده‌ چیاگه‌ر كه‌ ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى فیلمه‌ ده‌گێرێت، كه‌ له‌ناو فیلمه‌كه‌دا باس له‌ به‌رخودانى سۆر له‌ باكورى كوردستان له‌ نێوان (2/12/2015) بۆ (10/3/2016) ده‌كات كه‌ چیاگه‌ر فه‌رمانده‌ى ئه‌و چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌ بوو".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "له‌ ئێستادا كاركردن له‌ فیلمه‌كه‌دا ته‌واو بووه‌و بڕیاروایه‌ له‌ كاتێكی نزیكدا نمایش بكرێت، بێ ئه‌وه‌ى ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى فیلمه‌كه‌ ئاماده‌ بێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure