دابەشکردنی مووچە زیاتر دوادەکەوێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 24716‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هەرچەندە بڕیاربوو  لە 5ی هەموو مانگێک دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات بەڵام ئەم مانگە دابەشکردنەکەی زیاتر دواکەوتووە.

بەپێی گروپ چاتێک کە لەلایەن بەشی راگەیاندنی وەزارەتی داراییەوە بەڕێوەدەبرێت رۆژانە رۆژنامەنووسان لە دابەشکردنی مووچە ئاگاداردەکرێنەوە، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2019 هیچ ئاگادارییەک بڵاونەکرایەوە لەسەر دابەشکردنی مووچەو بەوپێیەش سبەی چوارشەممە مووچەی هیچ وەزارەتێک دابەشناکرێت.

ماوەی چەند رۆژێکە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی هیچ وەزارەتێکی رانەگەیاندووەو تاوەکو ئێستاش هیچ رونکردنەوەیەک نەدراوە لەسەر هۆکاری دواکەوتنی.

ئا: ر.ف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure