ئێران هه‌نگاوی چواره‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رپرسیارییه‌تیه‌كانى به‌رامبه‌ر رێكه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى هه‌ڵده‌گرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 263‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی تشرینی دووه‌م، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌نگاوی چواره‌می كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانمان به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمی ده‌ستپێده‌كه‌ین.

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری دایه‌ ئێران و رایگه‌یاند: "درێژه‌ و پاراستنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی په‌یوه‌سته‌ به‌ پابه‌ندبوونی تاران به‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌"، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران وتى:  "وڵاته‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌  هه‌نگاوی چواره‌می كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كان به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌ستپێده‌كه‌ین".

وتیشى: "ده‌ستپێكردنی زیادكردنی گاز بۆ ئامێره‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ (دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی فه‌ردۆ) له‌ نزیكی شاری قوم، چواره‌مین هه‌نگاوی ئێرانه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانى به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
  
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئێمه‌ ده‌زانین دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فه‌ردۆ چه‌ند له‌ لای یه‌كێتی ئه‌وروپا  گرنگ و هه‌ستیاره‌، هه‌ر كات ئه‌وان به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ كرد، ئێمه‌ش پێشڕه‌وییه‌كانمان (زیادكردنى گاز بۆ یۆرانیۆمه‌كه‌) ده‌وه‌ستێنێن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure