نرخى دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 05/11/2019‌ :: 12395‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بۆرسه‌ی دۆلار فرۆشان رایده‌گه‌یه‌نێت: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بوونه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بكات، ئه‌مڕۆش 100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا. 


حوسێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی بۆرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی دۆلار فرۆشان له‌ هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی تشرینی دووه‌می 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دۆلار نرخی به‌رزبۆته‌وه‌ به‌ جۆرێك 100 دۆلار كه‌ دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا به‌ 120 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرا، ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووەته‌ 122 هه‌زار و 750 دینار". 

وتیشی: "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاتییه‌ و تاكه‌ هۆكاریش به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدایه‌، چونکە حكومه‌تی عێراقی ناتوانێت ده‌رگای بانكه‌كان بكاته‌وه‌ و دۆلار ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان بكات، بۆیه‌ به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ كاتییه‌". 

سه‌رۆكی بۆرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی دۆلار فرۆشان له‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له‌ ئێستادا هیچ دۆلارێك له‌ عێراق ه‌وه‌ ناگاته‌ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ دۆخی عێراق خراپه‌ و مه‌ترسی دزینی پاره‌كه‌ هه‌یه‌". 

پ: ئا.ح
 بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure