وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ربڕى

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 10807‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ره‌زامه‌ندیان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگرتووه‌ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست. 

 
تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست مووچه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مووزیان وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ ژماره‌یان 31 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ و زۆربه‌یان له‌سه‌ر بووجه‌ی په‌ره‌پێدان له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ته‌ندروستی به‌ گرێبه‌ست دامه‌زراون. 

د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "له‌سه‌ر كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی دوو مانگی رابووردوویی (6 و7)ی 2019 لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆبووينەته‌وە تاوه‌كو مووچه‌كانیان بۆ خه‌رجبكرێت". 

وتیشی: "وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی هه‌ردوو مانگه‌كه‌ و نوسراو ده‌كرێت بۆ بانكه‌كان تاوه‌كو مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی 6 و7 بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست خه‌رج بكرێت". 

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure