گرنگترین هەواڵە ئابووریەکان

هەواڵ / جیهان :: 05/11/2019‌ :: 363‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


رووسیا ئەلیەوم- بۆ یەکەمجار قەرزی حکومەتی ئەمریکا 23 ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند

بەپێی داتاکانی گەنجینەی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا قەرزی حکومەتی ئەمریکا 23 ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند.


سکای نیوز- لە چاوەڕوانی رێککەوتنەکەی واشنتۆن و پەکین نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە
لە چاوەڕوانی ڕێککەوتنێکی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین، دوێنێ دوو شەممە نرخی نەوت بەزبووەوە و داواکاری لەسەر نەوتی خاو زیادیکرد.


ئەلبەوابە-ئاستی هەڵئاوسانی ئابووری تورکیا گەیشتە نزمترین ئاستی لە ساڵی 2016 وە
بەراورد بە سێ ساڵی رابوردوو لە مانگی تشرینی یەکەمی پێشووەوە هەڵئاوسانی ئابووری تورکیا گەیشە نزمترین ئاستی، بە شێوەیەک لەسەر ئاستی ساڵانە بە رێژەی 8.55% دابەزی.


سۆمەریە- وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاشکرایکرد 2200 هەلی کار لە پاڵاوتگەی کەربەلا دەڕەخسێنێت
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراقی ئاشکرایکرد لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا 2200 هەلی کاری نوێ لە پاڵاوتگەی کەربەلا دەخاتە بەردەست.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure