گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ شێوه‌ی "ته‌نسیب" راده‌گیرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 24923‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌مه‌ودوا هیچ فه‌رمانبه‌رێك ناتوانێت ده‌وامەکەی به‌ شێوه‌ی ته‌نسیب بگوازێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تێكی تر. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم (ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ 4ی تشرینی دووه‌می 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم هیچ فه‌رمانبه‌رێك ناتوانێت له‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی ده‌وام ده‌كات داوای گواستنه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی ته‌نسیب بكات بۆ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌كی تر. 

وتیشی: "پێده‌چێت بڕیاره‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ی ده‌وامی لێده‌كات كاتژمێره‌كانی ده‌وامكردنی زۆره‌و مووچه‌كه‌شی كه‌مه‌ بۆیه‌ داوای گواستنه‌وه‌ ده‌كه‌ن". 

ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر به‌بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ كاتێكی نادیار راگیراوه‌و هیچ فه‌رمانبه‌رێك بۆی نیه‌ی داوای گواستنه‌وه‌ی راژه‌ بكات. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure