تەقینەوەیەکی بەهێز جەندەریسی هەژاندەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5755‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یەحیا


درەنگانی شەوی سێ لەسەر چواری ئەم مانگە لە کاتژمێر ۱:۱۵ خولەک تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز شاری جەندەریسی لە رۆژئاوای کوردستان هەژاند.

مستەفا نادر رۆژنامەنووس لە رۆژئاوای کوردستان بۆ دواڕۆژ وتی: "گومان دەکرێت تەقینەوەکە بەهۆی ئوتومبێلێکی گەورەی مینڕێژکراو بێت کە لەسەنتەری شار تەقیوەتەوە و بەهۆی بەهێزییەكەیەوە ترس و دڵەڕاوكێی دروستكرد".

وتیشی: "لەگەڵ تەقینەوەکە تەقەیەکی زۆر کراوە و نازانرێت کێن ئەوانەی تەقەیان كردووە و چەندین کەس لەم تەقینەوەیەدا بریندار بوون، بەڵام نازانرێت ژمارەی کوژراوەکان چەندن".

دوای هێرشی سوپای تورکیا و میلیشیا توندڕەوەکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان بە بەردەوامی لە شارەکان كوردستانی سوریا ئوتومبێلی مینڕێژکراو یان بۆمب دەتەقێنەوە و زیانی زۆر بە دوای خۆیان بەجێ دێڵن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure