خامنه‌یی رێگەیەک بۆ رێگریی لەدەستڕۆیشتوویی ئه‌مریكا لەئێران ئاشکرا دەکات

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 321‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی  ئێران (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌م)،  به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی رۆژی  به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دژ به‌ ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌ رێگەكانی نه‌هێشتنی ده‌ستڕۆیشتوویی ئه‌مریكا له‌ ئێران، خۆدوورخستنه‌وه‌یە له‌ گفتوگۆ و دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌.

عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌زاران قوتابی و خوێندكاری ئێراندا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا هه‌ر ئه‌و ئه‌مریكایه‌ی 42 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌، هه‌ر ئه‌و ئه‌مریكا دڕنده‌ و دیكتاتۆره‌ جیهانیەیه‌، ئەگەرچی كه‌مێك لاوازتر بووه‌ به‌لام ئاژه‌ڵتر و دڕندەتر بووه‌. 

دەشڵێت: "ئه‌مریكا هیچ كات دۆستی ئێران نه‌بووه‌ و هه‌موو كات دوژمن و نه‌یاری ئێران بووه‌، بۆیه‌ بۆ نه‌هێشتنی كاریگه‌ری و ده‌ستڕۆیشتوویی ئه‌و دیكتاتۆره‌ و نیشاندانی سه‌روه‌ری گه‌وره‌ی ئێران، نابێت هیچ كات بیر له‌ گفتوگۆ و دانووستان له‌گه‌ڵیدا بكه‌ینه‌وه‌". 
 
42 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له‌ رۆژی 4ی تشرینی دووه‌مدا كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكاره‌كانی ئێران به‌ فه‌رمانی ئیمام خومه‌ینی، رابه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی، هێرشیانكرده‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئێران و  ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و كارمه‌نده‌كانیان ده‌ستگیر كرد. ئه‌و رۆژه‌ له‌ مێژووی ئیراندا به‌ رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران دژ به‌ ئه‌مریكا ناولێنرا.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure