سەردانی کەسوکاری بەندکراوان گۆڕانکاری تیادا دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 454‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی بڕیاریدا بە گۆڕانکاریکردن لە سەردانی کەسوکاری بەندکراوان لە هەفتەی رۆژێکەوە بۆ دوو هەفتە جارێک.

فەرهاد قادر، بەرپرسی راگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: لەسەرەتای ئەم مانگەوە سەردانیکردنی سزادراوان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، پێشتر هەفتانە رۆژێک پیاوان و رۆژێکیش ژنان دەیانتوانی سەردانی بەندکراوان بکەن، بەڵام لەمەودوا سەردانی بەندکراوان دوو هەفتە جارێکە بۆ پیاوان و ژنان.

ناوبراو روونیکردەوە: سبەی دووشەممە 4ی تشرینی دووەم یەکەم هەفتەیە، هەفتەی داهاتووش سەردانیکردن بۆ پیاوانە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure