حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر مووچە و دەرماڵە بڕیاریدا

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 14354‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و جەختیكردەوە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای چاکسازی کە بەشێکی زۆری پرۆژەیاساکە پەیوەندی بە مووچە و دەرماڵەی مووچەخۆرانەوە هەیە.

 
دەقی راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی پڕۆژەیاسای چاکسازی:

ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/11/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازیی کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی رەهەندە گشتییەکانی یاساکە و تایبەتمەندییە یاسایی و کارگێڕییەکەی کرا . جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی وەک یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەند کردنی.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە کە چاکسازی پرۆسەیەکی زۆر گرنگە و پێویستە بە زووترین کات پڕۆژەیاساکە ئامادە بکرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت. گوتیشی چاکسازی دەبێ دادپەروەریی تێدا بێت و نابێت هیچ کەسێکی شایستە مافی بفەوتێت بەڵام لە هەمانکاتدا رێگەش بە کاری نایاسایی و ناڕەوا نادرێت.

لیژنەی ئامادەکردنەوەی پڕۆژە یاسای چاکسازی وەک بە شێکی گرنگی هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و بە سەرۆکایەتی وەزیری داد پێکهێنراوە).

پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure