كۆى ژماره‌ى تووشبوان به‌ شه‌كره‌ له‌ هه‌ولێر ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 480‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

به‌رپرسێكى ته‌ندروستى رایده‌گه‌یه‌نێت: نزیكەی چل هەزار تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە لە هەولێر تۆماركراون.


شوان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری سەنتەری لەیلا قاسم بۆ نەخۆشیەكانی شەكرە (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ى تشرینى دووه‌مى 2019) له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لە شاری هەولێر 39 هه‌زار و 800 تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرە لە سەنتەرەكەمان تۆماركراوه‌.

وتیشى: "لەو ژمارەیە 893یان منداڵن و زیاتر لە حه‌وت هه‌زار نەخۆشیان ئاوارە و پەنابەرن، هه‌روه‌ها 32 هه‌زار و 866 كه‌سیشیان خەڵكی سنووری پارێزگای هەولێرن".

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure