ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بانگهێشتی پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 346‌ جار بینراوە

تاگ :: هەولێر

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

بڕیاره‌ (سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 4ی تشرینی دووه‌می 2019) ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بانگهێشتی پارێزگار و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی شاره‌كه‌ بكات به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ له‌ كاره‌كانیان و دانانی پلانی تازه‌ بۆ ساڵی داهاتوو. 


مه‌ریوان پیرباڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ سبه‌ی كاتژمێر 10:30ى به‌یانی ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ تیایدا بانگهێشتی پارێزگاری تازه‌ی هه‌ولێر و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی سنووری هه‌ولێر ده‌كرێن. 

وتیشى: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پلانی كاركردنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ساڵی ئایینده‌ و رێكخستنه‌وه‌ی ئیشوكاره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانیش بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كرێن بۆ خستنه‌ڕووی كاره‌كانیان له‌ رابوردوو و پلانی كاركردنیان بۆ ساڵی داهاتوو. ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش له‌سه‌ر هه‌ندێ كار و چالاكی ئیداری قسه‌ی خۆی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی خزمه‌تگوزارییه‌كان.

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure