(توكتوك)ێكی عێراقی دەچێتە كێبڕكێی زیادكردنی جیھانییەوە

هەواڵ / عێراق :: 03/11/2019‌ :: 665‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا

پاش ئه‌وه‌ى نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان له‌ عێراق بەسواری ماتۆڕێك (توكتوك) سەردانی گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی كرد، ئێستا ئەو توكتوكە كەوتووه‌تە كێبڕكێیەكی زیادكردنی نێودەوڵەتییەوە. 


(چوارشەممەی رابوردوو 30ی تشرینی یەكەمی 2019) جەنین بلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان له‌ عێراق بەسواری توكتوك-ێك سەردانی گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی كرد و خۆپیشاندەرانی بەسەركردەوە.

تارق حەرب، شارەزای یاسایی عێراقی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: ئەو توكتوكەى جەنین بلاسخارت بەكاریھێنا بۆ ئەوه‌ی پێى بڕواتە ناو خۆپیشاندەران، چوه‌تە بازاڕی زیادكردنی جیھانیی، بۆ ئەوه‌ی بپارێزرێت وەك ھۆكارێكی گواستنەوەی ناوازە و نامۆ و جیاواز كە كەسایەتییەكی نێودەوڵەتی لە بۆنەیەكی تایبەتدا بەكاریھێناوە.

وتیشى: "ئێستا فرۆشتنی توكتوكەكە راگیراوە، بۆ ئەوه‌ی نرخەكەی بگاتە بەرزترین نرخی بازاڕی جیھانی، چونكە ئیمتیازێكی زەمانی و شوێنی و كەسێتی وەرگرتووە، به‌جۆرێك ناوبانگی ئۆتۆمبیلی ئەستێرەكانی ھۆلیودی تێپەڕاندووە".



پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure