ژماره‌یه‌ك كورد-ى ده‌ستگیركراو له‌ توركیاوه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم كرانه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 03/11/2019‌ :: 325‌ جار بینراوە

تاگ :: پەنابەران

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پێنج کەسی دانیشتووى سلێمانی کە لە گرتووخانەیەکی تورکیا بوون، لەلایەن (دەزگای لوتکە)وە دوای راییکردنی مامەڵەکانیان، رەوانەی کوردستان کرانەوە.

 
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ى تشرینى دووه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: شەوی 1ی تشرینی دووەم توانرا پێنج كەس بە ناوەكانی (عیسام عومەر عەلی، هەڵمەت ستار جەبار، محەمەد سالار عەبدولقادر، شڤان رەشید حەمە عەلی و ئەحمەد عەباس حەمەحسێن) كە خەڵكی سلێمانین و لە گرتووخانەی (چەنا قەڵا)ی توركیا بەندکرابوون، دوای چارەسەركردنی كێشەكانیان و راییكردنی مامەڵەكانیان، رەوانەی هەرێمی كوردستان كرانه‌وه‌.

دەزگای لوتکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دروستبووە و وێڕاى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئێستاى پێشتریش رۆڵى لە هێنانەوەی تەرمی پەنابەر و کۆچبەراندا بینیووە.

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure