نرخی دۆلار بەرزبۆوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 4493‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ھەرێمی کوردستاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و کاسبکارانیش دەیگەڕێننەوە بۆ ھۆکاری رەوشی عێراق.


محەمەد ئیبراھیم، کاسبکار لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی (ئەمڕۆ یەکشەممە 3ى تشرینى دووه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لەچاو ھەفتەی رابوردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوه‌.

وتیشى: "100 دۆلاری ئەمریکی لە ھەفتەی رابوردوو بە 120 ھەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ ھەر 100 دۆلارێک نرخەیەکی بەرزبۆتەوە بۆ 120 هه‌زار و 850 دینار کە 450 دینار زیادیکردووە و خواست لەسەرى زۆر بووە".

ئه‌و كاسبكاره‌ ئاماژەی به‌وه‌شكرد: ھەرچەندە بانکی ناوه‌ندى بەردەوامە لە خستنە بازاڕی دۆلار، بەڵام بەردەوامی خۆپیشاندان لە بەغدا خواستى لەسەر دۆلاری ئەمریکی زیادیکردووە و لە بازاڕەکانی کوردستانیش داواکاری زۆری لەسەرە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure