سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 03/11/2019‌ :: 346‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


بڕیار وایه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاو بكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "رۆژی سێشەممە 5ی تشرینی دووه‌می (2019) سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوەیەک لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان ئەنجامدەدات".

له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی هه‌رێم و به‌غدا و پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس ده‌كرێن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پرسی هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ روو ده‌ده‌ن، تاوتوێده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure