لەسلێمانی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە خۆرئاوا بەڕێوەچوو

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 204‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەرەی پشتیوانی خۆرئاوا، خۆپیشاندانیان بۆ پشتگیری خۆرئاوای كوردستان سازكرد و دووبارە داوایان لەهاووڵاتیان كردەوە بایكۆتی كاڵای توركی بكەن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2ی تشرینی دووەمی 2019 بەرەی پشتیوانی لە خۆرئاوای كوردستان، لەشەقامی سەهۆڵەكە بۆ باخی گشتی سلێمانی، خۆپیشاندانێكیان سازكرد، هەرێم ئەحمەد، ئەندامی بەرەی پشتیوانی خۆرئاوا بەدواڕۆژی راگەیاند: خۆپیشاندانەكە بۆ پشتگیری بەرخودانی خۆرئاوا و دژی داگیركارییەكانی توركیایە و وتی: "هیچ كاتێك چاوەڕوانی كۆتاییهاتنی شەڕ نین، چونكە هەمووان توركیا دەناسین، راستە ئێستا كۆمەڵێك رێككەوتن كراوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام لەو باوەڕەدا نین توركیا شەڕەكەی رابگرێت، بۆیە هەمیشە بەچالاكی جۆراوجۆر پشتگیری خۆرئاوا دەكەین".

لە مانگی رابوردوودا سوپای توركیا بەهێرشی ئاسمانی و زەمینی، هێرشیكردە خۆرئاوای كوردستان و بەو هۆیەشەوە بەسەدان كوردی خۆرئاوا شەهید و برینداربوون، دواتر رێككەوتن لەنێوان ئەمریكا و رووسیا و توركیا كرا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و كشانەوەی هێزەكانی هەسەدە لەچەند ناوچەیەكی خۆرئاوا.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure