چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 469‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

تازه‌ترین زانیاری ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى خه‌و له‌سه‌ر مێشكى مرۆڤ شتێكه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو بووه‌. 

زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت كاتێك كه‌ مرۆڤ ده‌خه‌وێت مێشكى به‌ شله‌یه‌كى پاككه‌ره‌وه‌ ده‌شۆردرێت و ئه‌مه‌ش كه‌سه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشى خڵه‌فان.

زاناكانى زانكۆى بۆستن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌یاندا له‌سه‌ر مێشكى 13 گه‌نج له‌ كاتى خه‌وتنیاندا ئه‌نجامێكى سه‌رسووڕهێنیان ده‌ستكه‌وت. 

زاناكان ده‌ڵێن له‌كاتى خه‌ودا ئه‌و شله‌یه‌ى كه‌ له‌ ده‌ماره‌ په‌تكدایه‌ هه‌موو 20 چركه‌ جارێك وه‌كو شه‌پۆل به‌ ته‌وژم ده‌چێته‌ مێشكه‌وه‌.

ئه‌و شله‌یه‌ى ده‌ورى په‌تكه‌ده‌مار كه‌ له‌ بڕبڕه‌ى پشتیشدا هه‌یه‌ ماده‌ ژه‌هراوییه‌كان ده‌رده‌كه‌ن كه‌ رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ خڵه‌فاندنى مرۆڤدا. 

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ گرنگییه‌كه‌ى له‌وه‌دایه‌ كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ وێنه‌ى پڕۆسه‌كه‌ تۆمار بكرێت و پێشبینى ده‌كرێت رێگه‌خۆشكه‌رێك بێت بۆ تێگه‌یشتن له‌ نه‌خۆشییه‌كانى مێشك.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە