وتەبێژی یەکێتی: دانانی یاریدەدەر بۆ وەزیر بارگرانییە بۆ سەر حکومەت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 314‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەمڕۆ 2ی تشرینی دووەمی 2019 لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.

لە کۆنگرەکەدا وتەبێژەکەی یەکێتی رایگەیاند: بابەتی کەرکوک زیاد لە پێویست دواخراوە.

ئاماژەی بەوەشدا: دانانی یاریدەدەر بۆ وەزیرەکان بارگرانییە بۆ سەر حکومەت.

وتیشی: "ئێمە رازی نەبووین بە زیادکردنی ئەندامێک بۆ ئەنجومەنی گاز و نەوتی هەرێم، ئەو ئەنجومەنە ماوەیەکی زۆرە کۆنەبووەتەوە و بەهۆی ئەوەی پارتی زۆرینە نییە تیایدا کارەکانی ئەو ئەنجومەنە وەستاوە و دانیشتنی ئەنجام نەداوە".

ئەوەشی وت: "چەندین هەڤاڵی یەکێتی دەستگیر کراون و ئێمەش نیگەرانین لەو بابەتە و دەبوو بە ئاگاداری ئێمە ئەگەر کێشەیەک هەبووایە رێوشوێن بگیرایەتەبەر".

ئا: چ.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure