بۆ پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نوسان رێككه‌وتنێك واژۆده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 144‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێككه‌وتنێكیان واژۆكردووه‌ و باجێكی تایبه‌ت به‌ روماڵی رووداوه‌كان دروستده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گیانی رۆژنامه‌نووسان پارێزراوبێت. 


(ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی تشرینی دووه‌می 2019) بەبۆنەی رۆژی جیهانی کۆتایهێنان بە دەربازبوون له‌ سزا سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان كۆنفڕانسێكی سازكرد.

له‌ وتەیەکدا ئازاد حەمەد ئەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسان رایگه‌یاند: لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆدەکەن و لە کۆبونەوەشمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ رێکكەوتوین کە سەندیکا باج بۆ رۆژنامەنوسان دروستبکات كه‌ ئەم باجە کۆدێکی تایبەتی دەبێت بۆ ئەو رۆژنامەنوسانەی روماڵی مەیدانی دەکەن، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌و باجەیان نەبێت ناتوانن رووماڵی رووداوەکان بکەن.

وتیشی: "وەزارەتی ناوخۆ دەیەوێت رۆژنامەنوسان بناسێتەوە و ناشکرێت هەر کەسێک لاپتۆپێکی پێبێت کاری رۆژنامەوانی بکات و به‌ ئاره‌زووی خۆی به‌ناوی رۆژنامه‌نوسیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات". 

لەی خۆیه‌وه‌ سامی جەلال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه‌  یه‌كێك بوو له‌ به‌شدارانى كۆنفڕانسه‌كه‌، رایگەیاند: بەپێی یاسا پێویستە رۆژنامەنووس ئەندامی سەندیکا بێت وەزیری ناوخۆش فەرمانی کردووە کە رێز لە رۆژنامەنووس بگیرێت و ڕێگەی پێبدرێت کاری خۆیان بکەن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بەپێی ئامارەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسان كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه‌ لەماوەی چوار مانگی رابوردوودا 32 پێشێلکاری بەرانبەر بە 41 رۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە