دوو كه‌س له‌ بێخاڵ یه‌كترى ده‌كوژن

هەواڵ / کوردستان :: 02/11/2019‌ :: 606‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

له‌ نزیك هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ك و پۆلیسێك به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كرد و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا. 


موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دیوالی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ى تشرینى دووه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ نزیك هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ك و پۆلیسێك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ به‌ چه‌كی ده‌مانچه‌ ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كرد و هه‌ردووكیان برینداربوون و دوای گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. 

وتیشى: ئه‌و دوو كه‌سه‌ هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 37 ساڵه‌ و یه‌كێكیان پێشمه‌رگه‌یه‌ و ناوی (ب.ع.ح)ه‌ و دانیشتوی ئاكۆیانی قه‌زای رواندزه‌، ئه‌وه‌ی تریشیان پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتنه‌ به‌ناوی (ك.م.ح).  

وته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌مه‌به‌ستی پشكنینی دادی له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراون. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure