هه‌نارده‌ی گازی ئێران بۆ توركیا بۆ یه‌ك له‌سه‌ر سێ داده‌به‌زێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 281‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

هه‌رچه‌ند گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، گاز و به‌رهه‌مه‌ گازییه‌كان ناگرێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌نارده‌ی گازی ئێران بۆ توركیا بۆ یه‌ك له‌سه‌ر سێ دابه‌زیوه‌.


سایتى دۆیچه‌ڤێله‌ی فارسی له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: ئاماره‌ ئیدارییه‌كانی بازاڕی وزه‌ی توركیا ده‌ریده‌خات كه‌ رێژه‌ی گازی هاورده‌كراوی ئێران له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ مانگی ئابی 2019دا به‌راورد به‌ مانگی ئابی 2018، بۆ یه‌ك له‌سه‌ر سێى پێشوو دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌: ئێران له‌ مانگی ئابی ئه‌مساڵدا رۆژانه‌ ته‌نیا 16 ملیۆن مه‌تری سێجا گازی بۆ توركیا هه‌نارده‌كردووه‌، له‌كاتێكدا به‌پێی رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان ده‌بوایه‌ مانگانه‌ لانیكه‌م 833 ملیۆن مه‌تری سێجاى هه‌نارده‌ بكردایه‌.

شاره‌زایان ئابووری ده‌ڵێن: هۆكاری ئه‌م دابه‌زینه‌ ئه‌وه‌یه‌، توركیا بۆ گه‌شه‌ی ئابووری و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به‌نیازه‌ رووسیا و ئه‌مریكا بكاته‌ جێگره‌وه‌ی هاورده‌ی گازى ئێران، و به‌مجۆره‌ هه‌م خۆی له‌ گرژی و ته‌شه‌نه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران دووربخاته‌وه‌، هه‌م زیادبوونی هه‌نارده‌كارانی گاز بۆ وڵاته‌كه‌ی ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ده‌ره‌خسێنێت كه‌ به‌ رێككه‌وتنی كورت ماوه‌ و به‌ نرخی كه‌م گاز هاورده‌ی وڵاته‌كه‌ى بكات. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure