"چوار كاندیدى جێگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ره‌تكرانه‌وه‌"

هەواڵ / عێراق :: 02/11/2019‌ :: 896‌ جار بینراوە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

دواى وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، باس له‌و كاندیدانه‌ ده‌كرێن كه‌ ده‌بنه‌ جێگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌گه‌ر ناوبراو ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌، چاودێرێكى سیاسیش ئاشكرایده‌كات: ته‌نها له‌ دانیشتنێكدا ناوى چه‌ندین كاندید هێنراوه‌ و ره‌تكراونه‌ته‌وه‌.


واسق هاشمى، چاودێرى سیاسى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: سه‌رۆك كۆمار له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاشكرایكرد كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانمان رازیكردووه‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر جێگره‌وه‌یه‌كى مه‌قبول له‌لایه‌ن قه‌واره‌كانه‌وه‌ ببێت، ئه‌وه‌ش گره‌وى عادل عه‌بدولمه‌هدی-یه‌، كه‌ جێگره‌وه‌یه‌كى مه‌قبول نییه‌، كه‌ هه‌مووان له‌سه‌رى رێكبكه‌ون.

ئاشكراشیكرد: له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كاندا چوار ناویان خستۆته‌ڕوو، كه‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ركردووه‌، ئه‌وانیش هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ (عه‌لى شوكرى، محه‌مه‌د شیاع سودانى، ئه‌سعه‌د عیدانى و عه‌دنان زه‌رفى) بوون، به‌ڵام هه‌موویان ره‌تكراونه‌ته‌وه‌، دواتر سه‌رۆك كۆمار كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆى پێشنیاركردووه‌، قه‌واره‌ سیاسییه‌كان رازى نه‌بوون.

روونیشیكرده‌وه‌: وتاره‌كه‌ى شه‌وى پێنجشه‌ممه‌ى سه‌رۆك كۆمار، نه‌خشه‌ رێگایه‌ك بوو، نه‌ك بڕیار، له‌و وتاره‌یدا ویستى بۆ گه‌لى عێراق روونبكاته‌وه‌ كه‌ من ئیش ئه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنم ئه‌وێت بۆتان، حكومه‌تێكى ته‌كنۆكراتم ده‌وێت، به‌ڵام توێژه‌ سیاسییه‌كه‌ یارمه‌تیده‌ر نین له‌و پرسه‌دا.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێشكه‌شكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی-یه‌وه‌ مه‌رجداره‌، به‌ هێنانى جێگره‌وه‌یه‌كى مه‌قبول له‌لایه‌ن قه‌واره‌ سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى عێراق نه‌كه‌وێته‌ پشێوییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر جێگره‌وه‌ نه‌بێت، ئه‌ویش ده‌ستله‌كارناكێشێته‌وه‌.

ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ 31ى تشرینى یه‌كه‌م بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:  "لەئێستادا کاردەکەین بۆ دیالۆگێکی نیشتمانی بۆ چارەسەری هەر بۆشاییەک کە لەدەسەڵاتدا هەبێت تا بتوانین داواکاری خۆپیشاندەران بێتەدی بەپێی دەستور".

ئەوەشی خستەڕوو: من وەک سەرۆکی کۆمار رەزامەندیم دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دەبێت کۆمسیۆنێکی سەربەخۆی کاراش پێکبهێنرێت، هەروەها عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رازی بووە لەسەر دەستلەکارکێشانەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە