سلێمانی و سنه‌ چوونه‌ نێو لیستى یونسكۆوه‌

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 133‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 رێكخراوى یونسكۆ هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانى سلێمانی هه‌رێمى كوردستان و سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانی له‌ لیستێكى  60 شاری جیهاندا ده‌ستنیشانكرد،  وه‌ك شاری داهێنه‌ر.


ئۆدرۆ ئه‌زولای، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی  ریِكخراوى یونسكۆ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت :" له‌ جیهاندا ئه‌و شارانه‌ به‌شێوازی خۆیان كاریان بۆ كه‌لتور كردووه‌ كه‌ گرنگه‌ بۆ نه‌وه‌ گه‌نجه‌كانی ئه‌و شارانه‌".
 ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌رفه‌ت ده‌ره‌خسێنێت له‌به‌رده‌م هه‌ردوو شارى سلێمانی و سنه‌  بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ به‌شێك له‌و پلانه‌ ستراتیژییه‌ی ڕێكخراوی یونسكۆ بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ بواری كلتوریی جێبه‌جێیده‌كات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure