ژاپۆن داهێنانێکی نوێ لە شەمەندەفەردا دەکات

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 382‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كۆمپانیای ئاسنی ژاپۆنی وێنه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ نوێیەكه‌ى نمایش كرد كه‌ ناوى ناوه‌ "شه‌مه‌نده‌فه‌ری گولـلە" و بڕیاره‌ به‌مزوانه‌ بخرێتەکار.


پێشى ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ له‌ لوت ده‌چێت و خێراتره‌ له‌ جۆری ئێن 700ى  ئێستا و خێراییه‌كه‌ى 360 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا.

بڕیاره‌ ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ له‌ ناوەڕاستى ساڵى داهاتوو له‌سه‌ر هێڵه‌كانى توكایدو شینكانسن بكه‌وێته‌كار كه‌ تۆكیۆ و ئه‌وساكا به‌یه‌كه‌وه‌ گرێده‌دات.

لە تایبەتمەندییەکانی ئەو شەمەندەفەرە ئەوەیە سەوزایی تێدایە و شوێنى تایبه‌تى بۆ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان هەیە و هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنى كه‌ل و په‌له‌كان له‌سه‌ر كورسی دانیشت دابینكراوه‌.

پ: ن.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە