رۆبۆتێکی نامۆ دروست دەکرێت

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 488‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌ندازیارانى زانكۆی تۆرۆنتۆی كه‌نه‌دی توانیان رۆبۆتێكى بچوك دروست بکەن كه‌ وه‌ك كرم له‌سه‌ر زه‌وى ده‌ڕوات و له‌ دروستكردنى ئه‌و رۆبۆته‌ ته‌كنیكێكى نوێیان به‌كارهێناوه‌ كه‌ زیاتر له‌ فڕۆكه‌دا به‌كاردێت.


توێژه‌ران كارپێكه‌رێكى میكانیكى کەهرۆگه‌رمییان به‌كارهێناوه‌ بۆ لاسایی كردنه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌ى ماسولكه‌كان و له‌كاتى سه‌رما ده‌چێته‌وه‌ ناو یه‌ك و له‌كاتى گه‌رمادا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

توێژه‌ره‌كان ئه‌م ته‌كنیكه‌یان له‌ زانستى رۆبۆته‌كان بۆ به‌ره‌و پێشبردنیان به‌كارهێناوه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ خشكانى بڕوات و ئاوڕ بداته‌وه‌ و ده‌خوازن له‌ داهاتوودا بببێته‌ رۆبۆتێكى ئاسنى زه‌به‌لاح.

پ: ن.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure