چه‌مچه‌ماڵ شانۆ یه‌كه‌مه‌كه‌ی نمایشكرد

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 284‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2019) شانۆیی (سێوی بیست و یه‌ك) كه‌ سێ خه‌ڵاتی ئاڵتونی به‌ده‌ستهێنا و به‌ باشترین به‌رهه‌م‌ له‌ فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان هه‌ڵبژێردرا، له‌چه‌مچه‌ماڵ نمایشكرا.


ئاوات جه‌لال ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند:"شانۆگه‌ری سێوی بیست و یه‌ك شانۆیه‌كی شه‌قامه‌، بیرۆكه‌یه‌كی جیهانییه‌ و باس له‌ دروست بوونی مرۆڤایه‌تی و پیس بوونی ژینگه‌ ده‌كات".


راشیگه‌یاند:"ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌ رۆژانی 22 بۆ 24 تشرینی یه‌كه‌م به‌شداری شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی ده‌ربه‌ندیخانی كرد و توانی خه‌ڵاتی ئاڵتونی باشترین به‌رهه‌م و ئه‌كته‌ری كوڕ و ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته‌ براوه‌ی فێستیڤاڵ"


شانۆی (سێوی بیست و یه‌ك) به‌رهه‌می گروپی هونه‌ر و رۆشنبیری بۆ شانۆ و سینه‌مایه‌ به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ نمایشكرا، وابڕیاره‌ له‌ رۆژانی ئاینده‌ له‌شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش نمایش بكرێته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure