ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 215‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


ئه‌ندازیارانی زانكۆی پێنسیلڤه‌نیا توانیان پاترییه‌كی نوێ به‌رهه‌مبهێنن كه‌ چاره‌نووسی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌ ته‌واوی ده‌گۆڕێت.


سه‌رچاوه‌ زانستییه‌كان رایانگه‌یاند: ئه‌م پاترییه‌ تازه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 10 خوله‌كدا به‌ ته‌واوی شه‌حن ده‌بێته‌وه‌ و 400 كیلۆوات وزه‌ هه‌ڵده‌گرێت، به‌مه‌ش ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌توانێت 200 میل بڕوات.

دروستكردنی ئه‌م پاتریه‌ نوێیه‌، ئاسۆیه‌كی گه‌وره‌تر له‌ به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كاندا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ جێگره‌وه‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت بۆ ئۆتۆمبێلی ئاسایی و پاراستنی ژینگه‌. 

چاو یانگوانگ، سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیكی زانكۆی ویلایه‌تی  پێنسیلڤه‌نیا ده‌ڵێت: "داهێنانی پاترییه‌ك كه‌ به‌ خێرای شه‌حن بكرێته‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌كانی ركابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی ئاسایدا شیاوی باسه‌ حاڵی حازر پاتری ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی 30 خوله‌كی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بارگاوی بكرێت به‌ شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كی".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure