نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی نەوت لەبەغداوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: حكومەتی عێراق بەڵێنی ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ كوردستان داوە، بەڵام بەهۆی دۆخی عێراقەوە ناردنەكە دواكەوتووە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2019 لەمیانەی بەشداریكردن لەڕاگەیاندنی 550 هەلیكار لەهۆتێل گراند میلینیۆم لەشاری سلێمانی رایگەیاند: بۆ دابینكردنی نەوت هەوڵی زۆریان لەگەڵ حكومەتی بەغدا داوە و ئەوانیش بەڵێنی دابینكردنی نەوتیان داوە، بەڵام بەهۆی دۆخی عێراقەوە فەرمانی ناردنی نەوتەكە دەرنەچووە.

ناوبراو روونیكردەوە: حكومەتی عێراق بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ كوردستان رەوانە دەكات و رەنگە لەوەش 20 ملیۆن لیتر بەر پارێزگای سلێمانی بكەوێت و سەرەتا لەناوچە ساردەكانەوە دەست پێدەكات، بۆ قۆناغی دووەمیش حكومەتی هەرێم بەڵێنی داوە ئەگەر نەیتوانی بڕی پێویست لەبەغدا دابین بكات، لەسەر بودجەی خۆی دەیكڕێت، بۆیە چاوەڕوانی وەزارەتەكانی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەكەن.

سەبارەت بەوەی لەئێستادا دۆخی عێراق باش نییە و هەوڵ دەدەن بەدیلی حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی نەوت بدۆزنەوە، پارێزگاری سلێمانی وتی: "هیچ بەدیلێك جگە لەعێراق نییە، ئێستا رەسیدی بێبەرامبەر بۆ هەر كۆمپانیایەك دەكەن نەوتی سپی بۆ كوردستان و بەتایبەتیش سلێمانی بێنێت، هەموو ئەوانەشی غاز و بەنزین دێنن، كردومانەتە مەرج كە دەبێت نەوتیش بێنن".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure