له‌مه‌ودوا هه‌ر ریكلامێك بەمشێوەیە بێت لەهەرێم قەدەغە دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1545‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای ریكلامی بازرگانی كردووه‌ و بڕیاروایه‌ به‌منزیكانه‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكات، به‌پێی پرۆژه‌كه‌ هه‌ر ریكلامێك دژی به‌رهه‌می خۆماڵیی بێت رێگه‌ی پێنادرێت بڵاوبكرێته‌وه‌. 

(رۆژی چوارشه‌ممه‌ 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2019) پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی یەکەمی بۆ چه‌ند پێشنیازە یاسایه‌ك كرد كه‌ یه‌كێك له‌م پێشنیازه‌ یاسایانه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ریكلامی بازرگانی و بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش یاساكه‌ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌. 

بڕیاروایه‌ لەمنزیکانەدا پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاساى ریکلامی بازرگانی بکات كه‌ ئه‌و پێشنیازه‌ له‌ 12 ماده‌ پێكهاتووه‌، لە یەکێک لە مادەکاندا باس لەوە كراوه‌، نابێت ریکلامی بازرگانی دژی بەرھەمی ناوخۆیی بێت، ریکلامیش بۆ مادە ھۆشبەرەکان قەدەغەیە.

له‌ ناوه‌ڕۆكی پێشنیازی یاساكه‌دا هاتووه‌: ریكلامكردن به‌ هه‌موو جۆرێك له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان قه‌ده‌غه‌یە و رێگه‌ش به‌ ریكلامكردن نادرێت دژی به‌رهه‌می خۆماڵی بێت. 

ده‌قی پێشنیازی یاساكه‌:


پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە