سێ کەس بە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

هەواڵ / کوردستان :: 31/10/2019‌ :: 484‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2019، وتەبێژی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند: "هێزەکانیان بە تۆمەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر سێ کەسیان لە ئیدارەی راپەڕین دەستگیر کردووە".

محەمەد فازیڵ، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی راپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند: "هێزەکانی ئاسایشی قەزای پشدەر و ناحیەی ژاراوە توانیویانە 3 کەس بەتۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن کە بڕێکی زۆری مادەی هۆشبەریان پێگیراوە" .

وتیشی: "ئەو سێ تۆمەتبارە بڕی زیاتر لە 3 کیلۆ مادەی کریستاڵ کە یەکێکە لە ترسناکترین جۆرەکانی مادەی هۆشبەر و بڕی 15 هەزار دەنکە حەبی ترامادۆڵیان پێ گیراوە".

باسی لەوەشکرد: بەفەرمانی دادوەر ئەو سێ تۆمەتبارە بەگوێرەی یاسای 14ی مادە هۆشبەرەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure