رێككه‌وتنێكى سیاسى بۆ مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ئارادایه‌

هەواڵ / عێراق :: 30/10/2019‌ :: 3166‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ژماره‌یه‌ك له‌ فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پشتگیركردن له‌ مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ پۆسته‌كه‌یدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار باسیده‌كات.


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى  رایگه‌یاند: ئێواره‌ى دوێنێ رێككه‌وتنێكى سیاسى له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى (فه‌تح، كورد، یه‌كێتى هێزه‌كان (سوننه‌) و حیكمه‌) هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ بۆ پشتیوانى له‌ مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ پۆسته‌كه‌یدا.

سه‌رچاوه‌كه‌، كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌، وتیشى: به‌رهه‌ڵسكارانى مانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌نێو په‌رله‌مان ئێستا بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ فراكسیۆنه‌كانى (سائیرون و نه‌سڕ و به‌ره‌ى توركمانى).

رونیشیكرده‌وه‌: به‌ره‌ى دژى عه‌بدولمه‌هدى ژماره‌ى پێویستى نیسابى په‌رله‌مانیان نییه‌ بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌، بۆیه‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌ پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌ و درێژه‌ به‌ هه‌وڵ و پاكێجه‌كانى چاكسازى ده‌دات.

له‌ هه‌ینى رابوردوه‌وه‌ 25ى تشرینى یه‌كه‌م خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق ده‌ستیپێكردووه‌.

خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایى له‌باره‌ى خراپى خزمه‌تگوزارییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى هه‌لى كار ده‌رده‌بڕن.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure