گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر زیادیان كردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 451‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌پێی ئامارێك له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ وڵاتانی تر ئه‌نجامدراون و به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌مساڵ ژماره‌ی گه‌شته‌كانمان زۆر زیاتر ده‌بێت". 

به‌پێی ئامارێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا یه‌ك ملیۆن و 493 هه‌زار گه‌شت له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ بۆ وڵاتانی تر ئه‌نجام دراون. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: ژماره‌ی گه‌شته‌كان به‌راورد به‌ ساڵی رابوردوو زیادیكردووه‌ به‌جۆرێك له‌ ته‌واوی ساڵی 2018دا یه‌ك ملیۆن و 50 هه‌زار كه‌س گه‌شتیان كردووه‌، به‌ڵام له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا ژماره‌ى گه‌شتكردن زیاتره‌ له‌ كۆى ساڵی رابوردوو. 

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌: له‌ ساڵی 2019دا مانگ هه‌بووه‌ هه‌موو رۆژه‌كانی نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س گه‌شتی كردووه‌ و له‌ ته‌واوی مانگه‌كه‌شدا 215 هه‌زار كه‌س گه‌شتیان كردووه‌ و به‌مه‌ش له‌ ساڵی 2014وه‌ ئه‌مه‌ به‌رزترین ژماره‌ى گه‌شتكردنه‌ تۆماركرابێت.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو كۆتایی مانگی ئه‌یلول زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌شتیان كردووه‌ بۆ وڵاتانی توركیا و قه‌ته‌ر بووه‌ و رۆژانه‌ش 22 هێڵی فڕۆكه‌وانی چالاكه‌ و له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گه‌شتیاران ده‌گوازنه‌وه‌ یان ده‌یانهێننه‌ هه‌ولێر.

 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure