فەیسبووك كۆمپانیایەكی ئەلیكترونی ئیسرائیل سزا دەدات

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 79‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

كۆمپانیای فەیسبووكی ئەمریكی  سكاڵایەكی یاسایی لە دژی كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی تایبەت بە چاودێری كردنی ئەنتەرنێت تۆماركرد، دوای ئەوەی نزیكەی 1400 ئەكاونتی بەكارهێنەرانی لەسەر وەتساپ هاك كردووە.

كۆمپانیای وەتساپ كە فەیسبوك خاوەنیەتی دەڵێت: كۆمەڵەی ئیسرائیلی ئێن ئێس ئۆ  سیستمی ناردنی ئەلیكترونیان لە زنجیرەیەك هەڵمەتی هاككردن قۆزتۆتەوە كە ژمارەیەك رۆژنامەوان و چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤی  كردۆتە ئامانج.

واتساپ لە بەیاننامەیەكدا كە رۆژنامەی زە هێڵی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە: ئەمە یەكەمین جارە ئەو كۆمپانیا ئەلیكترونیە سكاڵا لەدژی كۆمپانیایەكی تایبەت تۆمار دەكات كە ئەم جۆرە هێرشانەی لەدژی بەكارهێنەرانی ئەنجامداوە.

وەتساپ پێشتر 1.5 ملیاری بەكارهێنەری خۆی ئاگادار كردۆتەوە كە ئەو بەرنامەیە نوێبكەنەوە دوای ئەوەی چارەسەری ئەو  بۆشاییە ئەمنییەیان كردووە كە لەرێگەیەوە هاككەرەكان توانیویانە بگەنە مۆبایلی بەكارهێنەرانی ئەو ئەپە، بەڵام لە ئێستا دا وەتساپ بەفەرمی كۆمەڵەی ئێن ئێس ئۆ ی ئیسرائیلی تۆمەتبار دەكات.

ئەو رۆژنامەیە بڵاویشیكردۆتەوە، ئەو كۆمەڵە ئیسرائیلیە خێرا لەسەر ئەو سكاڵایە نەهاتۆتە دەنگ.

ئەو بەڵگەنامانەی فەیسبوك پێشكەشی دادگای سان فرانسیسكۆ ی ئەمریكی كردووە تەئكید دەكاتەوە لەوەی ئەو كۆمەڵەیە بەرنامەی پیسی بۆ 1000 كەس لە بەكار هێنەرانی وەتساپ ناردوە كە توانیویەتی بگاتە نامەكانی ئەو كەسانە.

فەیسبوك راشیگەیاندووە: ئەو كۆمەڵە ئیسرائیلیە بەرنامەی پیسی بەكارهێناوە و نامەكانی ئەو كەسانەی دەستكەوتووە  لەسەر وەتساپ و چەند ئەپێكی تر لە مۆبایلە زیرەكەكان وەك هەر نامەیەكی تری  تایبەت لە ئایفۆندا.

ویل كاسكارت بەڕێوبەری كۆمپانیای وەتساپ رایگەیاند: هەڵمەتەكەی ئێن ئێس ئۆی ئیسرائیلی زۆر پێشكەوتوو بووە، بەڵام هەوڵی شاردنەوەی ئاسەوارەكانی هاككردنیان سەركەوتوو نەبووە.

ئاشكرایكرد لە كاتی كۆكردنەوەی زانیاریەكان دەربارەی ئەو بۆشایەیی دروست بووە پسپۆرەكان لە وەتساپ زانیویەتی هاككەرەكان ئەو لینكانەیان بەكارهێناوە كە كۆمەڵەی ئێن ئێس ئۆ پێشتر هەیانبووە. 

پێداچوونەوە: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure