بارزانى به‌ دوو فڕۆكه‌ی تایبه‌ت په‌رله‌مانتارانی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ كوردستان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 14922‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شه‌وی رابوردوو زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ مه‌سعود بارزانی دوو فڕۆكه‌ی تایبه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ناردوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.


پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابوردوو، به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ به‌غدا دوو هێنده‌ زیادی كرد و باس له‌وه‌ ده‌كرا كه‌ ئه‌گه‌ر زۆر عەبدولمه‌هدی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش وای له‌ به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتارانی كورد كرد كه‌ به‌غدا به‌جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

شه‌وی رابوردوو پەیامنێرمان لە شاری بەغداوە رایگەیاند: بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران لە کوتلە جیاوازەکان ناوچەی سەوز چۆڵ دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەشێکی زۆری پەرلەمانتارە کوردەکان ئەمشەو بە فڕۆکەی تایبەت دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت "لەدوای ئەوەی سەدر داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی کرد و ئەویش وەڵامی دایەوە، ژمارەی خۆپیشاندەران زۆر زیادی کردووە، تائێستاش بڕیار نییە عەبدولمەهدی دەستلەکاربکێشێتەوە".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە