وێنه‌یه‌كى ئیتاڵى به‌ 24 ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 120‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ماڵی ئه‌كتیون بۆ مه‌زاد له‌ فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند:  وێنه‌یه‌كى زه‌یتى هونه‌رمه‌ندى ئیتاڵی تشیمابوی كه‌ سه‌رده‌مه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ى 13 و ماوه‌یه‌كى زۆر بوو دیار نه‌مابوو به‌ 24 ملیۆن یۆرۆ واتا 26.6 ملیۆن دۆلار فرۆشتووه‌، ئه‌مه‌ش چوار هێنده‌ى ئه‌و نرخه‌یه‌ كه‌ بۆی دانرابوو.

وێنه‌ى كرایست موكد كه‌ سه‌رده‌مه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای شۆڕش له‌ ده‌سپێكدا نرخەکەی به‌ چوار هه‌تا 6 ملیۆن یۆرۆ خه‌مڵێنرابوو.

دومینیك لو كورینت، سه‌رۆكى ماڵی مه‌زادى (ئكتیون) له‌ ناوچه‌ى سونلی له‌ باكوری فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: "كاتێك كارێكى ده‌گمه‌نى تشیمابووى نمایش ده‌كرێت ده‌بێت چاوه‌ڕێی سوپرایز بیت".

هه‌تا ئێستا ماڵی مه‌زاده‌كه‌ ناوى كڕیاره‌كه‌ى ئاشكرانه‌كردووه‌ و ده‌ڵێت: "مۆزه‌خانه‌یه‌كى بیانى له‌ناو مه‌زاده‌كه‌ ئاماده‌بوون".

ئه‌و وێنه‌ بچوكه‌ به‌رزییه‌كه‌ى 26 سانتیمه‌تره‌ و پانیه‌كه‌ى 20 سانتیمه‌تره‌، ساڵانێكى زۆر له‌ نزیك ته‌باخێك له‌ناو چێشتخانه‌ى ژنێكى پیری فه‌ڕه‌نسی  له‌ كومبیانى باكوری پایته‌ختى فه‌ره‌نسا هه‌ڵواسراوه‌.  

پ: ئا.ح





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure